کەمێک پێش ئێستا لە شارەدێی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، پێشمەرگەیەک لەناو بازاڕی شارەکە لەلایەن حەشدی تورکمانییەوە دەستگیر کرا.
هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 پێشمەرگەیەک لە شارەدێی پردێ لەلایەن حەشدی تورکمانییەوە دەستگیر کرا، پاشان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (فۆرت)ـی ڕەنگ سپی بردوویانەتە بارەگای کۆنی حزبی شیوعی.
ڕاشیگەیاند: هەواڵگری پێشمەرگە لەبارەی ئەم ڕووداوەوە دەستیان بە لێکۆڵێنەوەکانیان کردووە.
هاوکات پۆلیسی پردێ سەبارەت بە ڕووداوەکە جەختی کردەوە کە حەشدی شەعبی بۆی نییە هیچ کەسێک دەستگیر بکات، هەر کەسێک داواکاری لەسەر بێت، پێویستە لە ڕێگەی پۆلیسەوە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.