Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:12

نادال گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاله‌وانێتی ویمبلدۆن

کوردستان TV
100%


له‌قۆناغی سێیه‌می پاله‌وانێتی ویمبلدۆن و له‌سه‌ر ئاستی پیاوان رافائیل نادالی ئیسپانی  و لۆرینزۆ سۆنیجۆی ئیتالی روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌و نادال سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی چواره‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌.
 نادالی پۆلینكراوی چواره‌می جیهانی له‌م یاریه‌دا زۆر به‌ئاسانی توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی تۆمار بكات و به‌سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو
ئه‌م یاریه‌ دوو كاتژمێرو سێ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش یه‌ك ، شه‌ش دوو ، شه‌ش چوار بوو به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش نادال خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م و له‌م قۆناغه‌ش یاریله‌گه‌ل تێنسزانی هۆله‌ندی پۆتیك ڤان دی ئه‌نجام ده‌دات .
   

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.