Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 17:33

پاولۆ مالدینی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئه‌ی سیی میلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تا ساڵی 2024 درێژكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


پاولۆ مالدینی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست و چوار درێژكرده‌وه‌.
رۆژی سیی حوزه‌یران دوایین رۆژی گرێبه‌ستی مالدینی بوو له‌گه‌ڵ ڕۆسۆنێری، بۆیه‌ كارگێری یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست و چوار درێژكرده‌وه‌و بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ساڵێكی دیكه‌ له‌نێو گرێبه‌سته‌كه‌ جێگیركراوه‌.
 مالدینی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هەموو ورده‌كاریه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بە باشی کۆتایی هات و گرێبەستەکەى درێژكرده‌وه‌، ئومێدیشی ‌خواست بۆ وەرزی نوێ بە پلانی تۆکمە کار بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەى تیپەکەیان و بەدەستهێنانی نازناوەکان بکەن.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.