Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:04

زانیاری لەسەر بەکارهێنانی چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شەڕێکی خێڵەکی پارێزگای بەسڕە دەخرێتەڕوو

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای بەسڕە ئاماژەى بە دروستبوونی ناكۆكییەكی خێڵەكی كرد كە تێیدا تۆپ و هاوەن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكارهێنران، بەڵام فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەسڕە ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە. 

لە شەڕێكی خێڵەكی كە لە شارۆچكه‌ی گەرمەی باكوری بەسرە لەنێوان خێڵی حەمادنە و بەتوت ڕووی دا، سەرچاوەكان باسیان لەوە دەکرد کە بە تۆپ و هاوەن و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكارهێنران، ئەمەش یەكەمجار نییە كە لەو جۆرە ناكۆكییە خێڵەكیانەدا چەكی قورس بۆ ڕووبوڕووبوونەوەی یەكتر بەكاردەهێنرێت، بەبێ‌ ئەوەی حكوومەتی عێراقی بتوانێت بەشێوەیەكی ڕیشەیی چارەسەری ئەو كێشە بكات و ڕەوشەكە لەمبارەیەوە كۆنترۆڵ بكات.

سەرچاوەیەكی ئەمنی هەر لەمبارەیەوە بە میدیاكانی عیراقی ڕاگه‌یاندووه‌ فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سەربازییەكان بە هێزێكی تۆكمەوە چوونەتە ناوچه‌كه‌ بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕەوشەكە و توانیویانە هەردوو خێڵەكە لەیەكتر جیابكەنەوە و شەڕەكە ڕابگرن.

سەرچاوەكان باس لە كوژرانی سێ‌ كەس دەكەن لە هەردوو خێڵی حەمادنە و بەتوت بەهۆی ئەو ناكۆكییه‌وه‌.شه‌ڕ و ناكۆكییە خێڵەكییەكان لە پارێزگاكانی باشووری عیراق چه‌ندین ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌، بەبێ‌ ئەوەی حكوومەت و هێزە ئەمنییەكان بتوانن كۆنترۆڵیان بكەن و كۆتاییان پێبهێنن كە بە بۆچوونی هەندێك هۆكارەكەی بۆ پێشێلكردنی یاسا و چەكی بێ‌مۆڵەت و هەندێك لە دابونەریتە كۆنه‌كانی ساڵانی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 1ـی 07ـی 2022 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە ڕوونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕەتی کردەوە کە هیچ جۆرێکی چەکێکی قورس و هاوەن و تۆپ لە شەڕێکی خێڵەکی لە پارێزگاکە بەکارهێنرابێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.