Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 00:33

بە خەڵات کۆتایی بە خولێکی پێگەیاندن و دەستی کاری ئافرەتان هێنرا

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی زیاتر برەودان بە هەلی کار بۆ ئافرەتان و گرنگیدان بە ڕۆڵ و تواناکانیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری تورکمان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم، کۆتایی بە خولێکی هونەری بەرگدوری هێنا، کە پڕ بوون لە سەلیقەی جوانی بەشداربووانی نێو خولەکە، هاوکات بە ستران و گۆرانی تورکمانی و کوردی منداڵان گوزارشتیان لە جوانی هەولێر و پێکەوەژیانی نەتەوەکان دەکرد لە هەرێمی کوردستان.

(گەیلان ئاڵتی بەرماغ) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری تورکمان لە وتارێکی تایبەتدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی خولەکە و بەشداری کارای ئافرەتان لە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و دەست ڕەنگینی ژنان گوتی: ئێمە شادومانین کە ئەمڕۆ دەبینین بووینەتە زەمینەخۆشکەر بۆ دۆزینەوەی ئەو توانا شاراوانەی کە دەتوانن خزمەت بە کۆمەڵگە بکەن و بە سەلیقەی جوانی خۆیان چمکی ڕەشبینی لە دڵی هەمووان دەسڕنەوەو دەتوانن لە ڕێگەی کاری سەربەخۆی خۆیان ببن بە خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان و خزمەتێکی دیکە پێشکەش بکەن، هاوکات ئەو سیما جوانەی پێکەوەژیانی نەتەوەکان لە کوردستان مایەی خۆشحاڵیە، کە گشت ڕەنگ و ئایین و پێکهاتەکان لە کوردستان هەناسەی ئازادی هەڵدەمژن و بەیەکەوە نەخشە بۆ دواڕۆژ دادەنێین، هەر بۆیەش منداڵانمان بە جلی ڕەنگاوڕەنگەوە گۆرانی و ئاوازی نوێ بۆ پایتەختی جوانی و پێکەوە ژیان دەچڕن.

جێگەی باسە، لە کۆتایی ڕێوەڕەسمەکەدا خەڵات بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەش کرا و ڕێزیش لەوانە نرا، کە ساڵانێکە وەک مامۆستا و هاوکار لە بەڕێوەچوونی خولەکان بەشدارن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکەدا.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.