Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:14

ڕۆمیلۆ لوكاكو چێڵسی به‌جێهێشت و بە شێوزای خواستن گەڕایەوە ئینتەرمیلان

کوردستان TV
100%


ڕۆمیلۆ لوكاكوی بەلجیكی یانەی چێڵسی جێهێشت و بەفەرمی و بە شێوزای خواستن گەڕایەوە ڕیزی یانەی ئینتەرمیلانی تیپی پێشووی خۆی.
 لوكاكو لە شاری میلانۆی ئیتاڵی و لە لایەن ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی ئینتەرمیلانەوە به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا، دواتر پشكنینی پزیشكی بۆ كراو ڕێكارەكانی دیكەی واژووكردنی گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر تەواوكردو بە شێوازی خواستن بۆ یەك وەرز و بە بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە ڕیزی نیراتزۆری و درێسی ژماره‌ نه‌وه‌د و نۆ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ ده‌پۆشێت.
 لوكاكوی تەمەن بیست و نۆ ساڵ لە هاوینی پارساڵ لە یانەی ئینتەرمیلانەوە بە گرێبەستێك بە بڕی سەدوپازدە ملیۆن یۆرۆ چووە ڕیزی چێڵسی، بەڵام نەیتوانی خۆی لەگەڵ شێوازی یاریكردنی بلوز بگونجێنێت و لە زۆربەی یاریەكانی وەرزی ڕابردوو لە پێكهاتەی سەرەكی یانە لەندەنیەكە نەبوو، ئەم هێرشبەرە لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا، لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ئەندەرلەختی به‌لجیكی و وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و ئێڤێرتۆن و مانچستەریونایتدی ئینگلیزی یاری كردووە، لە ساڵانی دووهەزارونۆزدە تا دووهەزاروبیستویەكیش لە ڕیزی ئینتەرمیلان بوو كە شەست و چوار گۆڵی لە كۆی نەوەدوچوار یاری بە درێسی ئینتەر لەسەرجەم پێشبڕكێكان تۆماركرد.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.