Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:12

نێچيرڤان بارزانى بەشداری له‌ پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى زانكۆدا ده‌كات

کوردستان TV
100%

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/6/29، له‌ هه‌ولێر به‌شدارى له‌ پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى خوالێخۆشبووى ‏زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان كرد كه‌ دوێنێ ‏سێشه‌ممه‌ له‌ تاوانكارييه‌كدا گيانيان له‌ده‌ست دا.‏

نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى ‏هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و مامۆستايان و قوتابيیانى زانكۆدا، هيواى ‏خواست خواى مه‌زن گيانى هه‌ردووكيان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ‏سه‌بوورى و ئارامى به‌ هه‌موومان ببه‌خشێت.‏

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هه‌مووانى دڵنيا كرده‌وه‌ كه‌ دادگە و ‏لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان هه‌موو ڕێكارێكى ياسايى ده‌گرنه‌به‌ر و تاوانكار ڕووبه‌ڕووى ‏سزاى ياسايى خۆى ده‌بێته‌وه‌.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.