Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:23

کەشناسی هەرێمی کوردستان کاتی دەستپێکردن و کۆتاییهاتنی شەپۆڵێکی خۆڵبارین ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی داهاتوو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، بۆ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو شەپۆڵەکە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان نامێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژى هەینى ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە، لە کاتەکانى شەوى ڕۆژى هەینى ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان.

ڕاشیگەیاند: ئاستى بەرزبوونەوەى کاریگەرى ئەو تۆزوخۆڵە مامناوەندە یان کەم دەبێت مەوداى بینین بۆ 7-8 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژى شەممە تا کاتەکانى ئێوارە کاریگەرى ئەم بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵە بە شێوەیەکى کەم دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکەمان بۆ رۆژى یەک شەممە کاریگەرى نامێنێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە لەسەر بەشەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ لەسەر شێوه‌ى  شه‌پۆڵى خۆڵبارین دەبێت لە ڕۆژانى شەممە و یەکشەممە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.