Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:12

زانكۆی سەڵاحەددین بەدواداچوون لە دۆسیەی كوشتنی د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس عیزەت دەكات

کوردستان TV
100%

تیمێك لە سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەددین بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەی كوشتنی د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس عیزەت پێكدەهێندرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەددین كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی رووداوەكەی دوێنێ سێشەممە كە بەهۆیەوە دوو مامۆستای زانكۆكە كوژران، ئەنجامدا و لە میانیدا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد.
دوای كۆبوونەوەكەیش سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین، د. كامەران یونس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند :داواكارین بكوژی راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەددین، پرۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل و مامۆستا لە كۆلێژی ئەندازیاری سەربە زانكۆی سەڵاحەددین، د. ئیدریس عیزەت حەمەخان بە زووترین كات بە سزای خۆی بگات.
كامەران یونس ئاماژەی بەوەشدا كە تیمێك لە سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەددین بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەی كوشتنی د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس عیزەت پێكدەهێنن
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.