جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگهیاند: لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان دڵنیا دەبینەوە لەوەی كە ناتۆ ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان لە هەموو بوارەكاندا
بایدن لە پەراوێزی لوتكەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) كە لە مەدرید بەڕێوەچوو، گوتی: ناتۆ بە هەموو ئاراستەكان لە هەموو بوارەكاندا بەهێز دەبێت - وشكانی، ئاسمانی و دەریا".
جەختیشی لەوە كردەوە كە واشنتۆن دوو فڕۆكەی دیكەی جەنگی ئێف 35 دەنێرێت بۆ بەریتانیا، هەروەها ژمارەی وێرانكەرەكانیش لە ئیسپانیا لە 4 بۆ 6 بەرز دەكاتەوە، هەروەها بارەگای پێنجەمی سوپا لە پۆڵەندا دادەمەزرێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان دڵنیا دەبینەوە لەوەی كە ناتۆ ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان لە هەموو بوارەكاندا.
واشنتۆن دوو فڕۆكەی دیكەی جەنگی ئێف 35 بۆ بەریتانیا دەنێرێت
ژمارەی وێرانكەرەكانیش لە ئیسپانیا لە 4 بۆ 6 بەرز دەكاتەوە، هەروەها بارەگای پێنجەمی سوپا لە پۆڵەندا دادەمەزرێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.