Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:22

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێدەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی ،جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەنجام دەدات. لە كۆبوونەوەكەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان بۆ سەر خەڵك و ژێرخانی كوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا و گرنگیی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی و ڕێكارەكانی هەردوو وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەكانی نەوت و گاز.
- خستنەڕووی بابەتی گوشاری بەردەوامی حكومەتی فیدڕالی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان لە پێناوی پەكخستنی پڕۆژەكانی گەشەپێدانی سەرچاوەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان كە ئەمەش بە ئاشكرا پێشێلكردنی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانە.
- خستنەڕووی بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حكومەتی هەرێمی كوردستان
29ی حوزەیرانی 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.