Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 10:30

یەكێتی ئەوروپا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بەنزین و دیزڵ قەدەغە دەكات

کوردستان TV
100%

27 وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێككەوتن لەسەر قەدەغەكردنی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ كە بە بزوێنەری گەرمی كاردەكەن، لەنێویاندا بەنزین و دیزڵ،بریارەكەش لە ساڵی 2035ەوە دەستپێدەكات و لە چوارچێوەی هەوڵەكانە بۆ كەمكردنەوەی دەردانی كاربۆن.
ئەم پڕۆژەیە كە لە مانگی تەمموزی 2021لەلایەن كۆمیسیۆنی ئەوروپاوە پەردەی لەسەر لادرا، ئامانج لێی گەیشتن بە ئامانجەكانی ئەوروپایە لە بواری كەشوهەوا و كەمكردنەوەی دەردانی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكانی كیشوەرەكە بۆ سفر.
بڕیارەكە كە لە میانی كۆبوونەوەیەكدا لە لۆكسمبۆرگ لەلایەن وەزیرانی ژینگەی ئەوروپاوە پەسەندكرا، بە شێوەیەكی كاریگەر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نوێ كە بە بزوێنەری بەنزین یان دیزڵ تەیاركراون لە یەكێتی ئەوروپا قەدەغە دەكات و دواتر گواستنەوەیانە بۆ ماتۆڕی كارەبایی.
بەڵام لەسەر داوای هەندێك لە ئەندامەكانی، لەنێویاندا ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، وەزیرانی ژینگەی یەكێتی ئەوروپا رێككەوتن لەسەر ئەوەی لە داهاتوودا، ئەگەری ڕێگەدان بە بزوێنەرەكان كە بە تەكنەلۆژیای بەدیل كاربكەن، وەك سووتەمەنی دروستكراو و بزوێنەری هایبرید، لەبەرچاو بگرن.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.