Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 04:12

یه‌كه‌م حاجی عێراقی له‌ سعوودییه‌ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م گیانله‌ده‌ستدانی یه‌كه‌م حاجی عێراقی له‌ وڵاتی سعوودییه‌ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕاگه‌یاند.

حاجییه‌كه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نێره‌ و ناوی محه‌مه‌د عوبێد عه‌بووسییه‌ و ته‌مه‌نی 60 ساڵه‌ و خه‌ڵكی پارێزگای واسیته‌.

ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی حاجییه‌كه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ بووه‌ دوای ئه‌وه‌ی گواستراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز له‌ شاری مه‌دینه‌.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاره‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه‌ ئاماده‌یی ئاسانكارییان پێشانداوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.