Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:22

شارەوانی سلێمانی: لەژێر ناوی جەژنانە هیچ بڕەپارەیەک بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ مەبەخشن

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 06ـی 2022 هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە لەژێر ناوی هاوکاری و جەژنانە هیچ بڕەپارەیەک بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک مەدەن.

لە ڕاگەیەنراوێک سەرۆکایەتی شارەوانی ڕایگەیاند: ھاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە بەھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) ھیچ بڕەپارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ  و خاشاک لەبەر ئەوەی بەپێی گرێبەستێک ئەرکیان دیاری کراوە و مافی وەرگرتنی پارەیان نییە.

ڕاشیگەیاند: لەپێناو ڕێگریکردنیش لەمکارە، داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین ھەر حاڵەتێکیان بەدی کرد دەستبەجێ لە ڕێگەی (پۆرتاڵی خزمەت)ـەوە سەرۆکایەتیمان ئاگادار بکەنەوە و زانیاری تەواومان بدەنێ.

شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم بڵاوکراوەیەشمان دوای ئەوە دێت، یەکێک لە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ھەستاوە بە وەرگرتنی پارە لە ھاووڵاتییان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیاکە غەرامە کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.