ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ده‌ستی پێكرد كه سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له ململانێكانی ئاستی پیاواندا، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان و خاوه‌نی سێ نازناوی له‌سه‌ریه‌كی پاڵه‌وانێتیه‌كه له سێ ساڵی ڕابردوو، به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له كۆن سۆن ووی تێنسزانی كۆریای باشوور‌و پۆلێنكراوی ههشتاویهكهمی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی دووه‌م.
یاریه‌كه دوو كاتژمێر‌و بیتس و حه‌وت خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، سێ شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، دیۆكۆڤیچ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی چواره‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌كی ویمبڵدۆن و حه‌وته‌م نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌دات و له قۆناغی داهاتووش ڕووبه‌ڕووی تاناسی كۆكیناكیسی ئوستڕالی ده‌بێته‌وه، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، كاسپێر ڕوودی نۆرێژی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ بهرامبهرو به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش دوو له ئه‌لبێرت ڕامۆسی ئیسپانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی دووه‌م، هاوكات كامێرۆن نۆری بریتانی و پۆلێنكراوی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر پابلۆ ئه‌ندۆخاری ئیسپانی تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش سفر، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ بوو .
نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی گه‌یشته قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ویمبڵدۆنی به‌ریتانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.