Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:02

تەندروستی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

تەندروستی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 06ـی 2022 هاووڵاتییانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی گۆڕانی شێوە و تامی ئاوی خواردنەوە بە زووترین کات ئاگاداریان بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی گەرمیان و کەلار دەکاتەوە لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک یان گۆڕینی شێوە و تامی ئاوی خواردنەوەیان، بەزووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ پشکنین و دڵنیابوون و هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار.

ڕاشیگەیاند: ئەو ماڵانەی بیری دەستی یان سەتحی یان کانی و کارێز بەکار دەهێنن دەتوانن داوای حەبی کلۆر بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ بەکارهێنانی لە پاکژکردنەوەی سەرچاوەی ئاوەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە یەک دانە حەبی کلۆر بۆ 20 لیتر ئاو دەبێت و دوای نیو کاتژمێر بەکار دەهێنرێت بۆ خواردنەوە و چێشت لێنان.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.