Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 23:23

یانه‌ی تۆرنتۆی كه‌نه‌دی لۆرێنزۆ ئینسینی ئیتاڵی و یاریزانه‌ نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌رانی كرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی تۆرنتۆی كه‌نه‌دی به‌فه‌رمی لۆرێنزۆ ئینسینی ئیتاڵی و یاریزانه‌ نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان و هانده‌رانی كرد.
 ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ به‌م دواییه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی ته‌واوبوو و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ نه‌گه‌یشته‌ ڕێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، بۆیه‌ ڕیزی ناپۆلی جێهێشت و له‌ ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌نتیك په‌ڕیه‌وه‌و به‌فه‌رمی چووه‌ ڕیزی تۆرنتۆ.
 به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیتاڵیا، ئه‌م هێرشبه‌ره‌ مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ به‌ بڕی یازده‌ ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ له‌ یانه‌ كه‌نه‌دیه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت، ئینسینی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له‌ ساڵی دووهه‌زارو ده‌وه‌ له‌ ڕیزی ناپۆلی یاری ده‌كات و له‌ ساڵی دووهه‌زارو نۆزده‌ بووه‌ كاپتنی یانه‌كه‌، له‌ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش له‌ كۆی په‌نجاوسێ یاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ گۆڵی تۆماركردووه‌و پارساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ نازناوی جامی یۆرۆی به‌ده‌ستهێنا .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.