Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 04:06

كەشناسی: لە كاتەكانی ئێوارەدا پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 26- 6- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵە , لەگەڵ بوونی  توزێكی سووك , ئەگەری زیادبوونی خێرایی با لە  سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە , لە كاتەكانی ئێوارەدا پێشبینی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە سەر بەشێك لە ناوچەی جیا جیا دەكرێت بە ئاسـتێكی مامناوەند , بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی تری باشووری هەرێم.
خێرایی با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س 
ئاراستەی با /  باكوری خۆڕهەڵات 
مەودای بینین / ( 7 - 9 ) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی 27- 6- 2022
كەش/ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت . ئەگەری بوونی تۆزێكی سووك لەسەر هەندێ ناوچە .
 پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی ( 1 تــا 3 ) پلە لەناوچە جیاجیاكاندا.
خێرایی با /  خێرای با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س.
ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە 
مەودای بینین /  ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 39
سڵێمانی : 37
دهۆك  : 38
كەركوك : 41
هەڵەبجە : 39
سۆران  : 39
راپەرین : 40
گەرمیان : 43
بەشی پێشبینی / 26- 6- 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.