Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 11:02

بەهۆی هەورەبرووسکە بەشێكی هێڵی کارەبای سلێمانی زیانی بەرکەوتووە

کوردستان TV
100%

کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەم ڕەشەبایەی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکەی گرتۆتەوە زیان بەر بەشێک لە هێڵەکانی کارەبای شارەکە کەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ڕەشەبا و هەورەبرووسکەیەی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی گرتەوە لەناو شار لە (45 ) فیدەر و ( 11 ) هێڵی 33 کەیڤی لەکار کەوت.

ڕاشیگەیاند: لەدەرەوەی شاریش (50) فیدەر و (5) هێڵی 33 کەیڤی لەکار کەوتوون.

‎بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە خۆشبەختانە ئێستا زۆربەی ئاسایی بوونەوە و تیمەکانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەوانەن کە ماون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.