Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:33

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی تاوەکو ئەمڕۆ شەممە 25ـی 06ـی 2022 ئاشکرا کرد کە  170 هەزار و 391 تەن و 20 کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 170 هەزار و 391 تەن و 20 کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی وەرگیراون.

ڕاشیگەیاند: لە سایلۆکانی پارێزگای هەولێر 54 هەزار و 764 تەن و 680 کیلۆ گەنم وەرگیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە سایلۆکانی پارێزگای سلێمانی 76 هەزار و 240 و 8 تەن و 340 کیلۆ گەنم وەرگیراوە.

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەش دا کە لە سایلۆکانی پارێزگای دهۆکیش 39 هەزار 378 تەن گەنم وەرگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.