Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:52

ئەڵمانیا رێگا نادات رووسیا جیهان دووچاری برسێتی بكات

کوردستان TV
100%

ئانالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئاشكرای كرد كە وەك وڵاتانی جی حەوت، رێگە نادەن رووسیا لەڕێگەی ئەو جەنگەی دژبە ئۆكراینا هەڵیگیرساندووە، جیهان بەرەو برسێتی ببات.
لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریكییەكەی ئانتۆنی بڵینكن، ئانالینا بێربۆك رایگەیاند: "پەیامی ئێمە وەك وڵاتانی جی حەوت روون و ئاشكرایە. رێگە نادەین رووسیا لەڕێگەی ئەو جەنگەی هەڵیگیرساندووە جیهان بەرەو برسێتی ببات".
ئانالینا بێربۆك باسی لەوەشكرد كە لەگەڵ ئەمریكا پێكەوە هەنگاو دەنێن و گوتیشی: "لەگەڵ دۆستە نێودەوڵەتییەكانمان پێكەوە چاودێری هەنگاوەكانی رووسیا دەكەین كە لەڕێگەی دروستكردنی قەیرانی دانەوێڵەوە، هەموو وڵاتانی جیهانی دووچاری ناسەقامگیریی كردووە و بووەتە هۆی هەڵكشانی بەرچاوی نرخی خۆراك لە جیهاندا".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوەش كردەوە كە ئەو وڵاتانەی خاوەنی پیشەسازییەكی بەهێزن، دژ بەو جەنگەی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا، هەڵیگیرساندووە، بەرپرسیارییەتییەكی گەورەیان دەكەوێتە ئەستۆ.
لای خۆشییەوە ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ، ئیدانەی ئابڵوقەكانی رووسیای بۆسەر دانەوێڵە و بەرهەمە خۆراكییەكانی ئۆكراینای كرد و رایگەیاند: "یەكمان گرتووە بۆ داكۆكییكردن لە بەها هاوبەشەكانمان. لە پێناو بەرگرییكردن لە مافی مرۆڤ، دیموكراسی و یاسا نێودەوڵەتییەكان، بووینەتە یەك".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.