Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:02

هەڵەبجە؛ بۆ یەکەمجار سەنتەری پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سییەکان کرایەوە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی 24ـی 06ـی 2022 بۆ یەکەمجار سەنتەری نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سیەکان بە ئامێری پێشکەوتووی پلتیسیمۆگرافی  کرایەوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: بەئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە سەنتەرێکی پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سیەکان کرایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەنتەرەکە بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی هەناسەدان و سیەکان بە ئامێری پێشکەوتووی پلتیسیمۆگرافی بۆ پشکنینی قەبارە و كاری سییەكان و بۆ بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.