Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:18

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی بۆ دووەمجار بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ 24ـی 06ـی 2022 وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختی کردەوە کە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامە.

ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەسەرپەرشتی ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆڕ و لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای دانە غاز كۆبوونەوە.

ڕاشیگەیاند: لە نزیكەوە لە زیانەكانی هێرشە موشەکییەکە بۆ سەر كێڵگەكەیان كۆڵییەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هاووڵاتییانی كوردستان دڵنیا دەکەنەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبووە و بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كێڵگەكە بەردەوامە و كۆنتڕۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری دامەزراندنی ژوورێكی ئۆپەڕاسیۆنەكان درا بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت و ئەندامبوونی لایەنە پەیوەندارەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.