Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:56

تێڤێز لە یەكەم ئەركی وەك ڕاهێنەر بە ڕاهێنەری یانەی ڕۆزاریۆ سێنتراڵی ئەرژەنتینی دیاریكرا

کوردستان TV
100%


 
كارلۆس تێڤێز ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە یەكەم ئەركی وەك ڕاهێنەر، بەفەرمی بە ڕاهێنەری یانەی ڕۆزاریۆ سێنتراڵی ئەرژەنتینی دیاریكرا.
 تێڤێز لە شەشی ئەم مانگەداو دوای كاروانێكی دوورو درێژ لە یاریگاكانی تۆپی پێ‌، بەیەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا، گرێبەستی تێڤێز لەگەڵ ڕۆزاریۆ سێنتراڵ بۆ ماوەی دوازدە مانگە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ڕكابەریەكانی خولی ئەرژەنتین لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێكردووەو ڕۆزاریۆ سێنتراڵیش لە كۆی چوار یاری خولەكە یاریەكی بردۆتەوەو لە یاریەك یەكسان بووەوەو دوو یاری دۆڕاندووە.
 تێڤێزی تەمەن سیی و هەشت ساڵ لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا، لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی كۆرنتیانزی بەڕازیلی و وێستهام یونایتدو مانچستەریونایتدو مانچستەرسیتی و یوڤێنتوس و بوكا جۆنیۆرزی ئەرژەنتینی یاری كردووەو خاوەنی چەندین دەستكەوتە لە پێشبڕكێ‌ جیاجیاكانی تۆپی پێدا، لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینیش، لە كۆی حەفتاوشەش یاری نێودەوڵەتی سێزدە گۆڵی تۆماركردووەو لە هەردوو مۆندیالی دووهەزاروشەش و دووهەزارودە بەشداربووە.
 


     

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.