Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:08

لە سێدارەدانی بەكۆمەڵی ئاوارەكانی عێراق لە پۆڵەندا ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی لێكۆڵینەوەی بێلاڕووس ئاشكرای كردووە كە بەڵگە و زانیارییان لەسەر لەسێدارەدانی بەكۆمەڵ و نهێنی پەنابەرانی عێراق لە لایەن سەربازانی پۆڵەندا، رادەستی شاندێكی عێراقی كردووە.  
بەپێی راگەیەندراوێك كە لە ماڵپەڕی كۆمسیۆنی لێكۆڵینەوەی بێلاڕووس بڵاوكراوەتەوە، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ شاندی عێراقی لە ئۆفیسی ناوەندی كۆمسیۆن بەڕێوەچووەو لایەنی عێراقی لەو زانیاریانە ئاگاداركرایەوە ، سەبارەت بە لەسێدارەدانی بەكۆمەڵ و ناشتنی نهێنی ئەو ئاوارانەی لەلایەن سوپای پۆڵەندا لە دیوی سنووری كۆماری پۆڵەندا و بێلاڕووس كوژراون.
هەربەپێی راپۆرتەكە، لێكۆڵەرانی بێلاڕووس كردەوەی تاوانكارییان لەدژی 135 هاووڵاتی عێراقی بەڵگەدار كردووە، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پۆڵەنداوە برینداركراون.
ژێدەر/ رووسیا ئەلیۆم
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.