Erbil 31°C دووشەممە 30 ئەیلوول 11:28

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەتاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.6.23، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە بەڕێوەچوو.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، دووپاتیکردەوە کە پێویستە تاقیکردنەوەکان لەکەشێکی گونجاو و پارێزراو بەڕێوەبچێت و بەهەموو شێوەیەک ئەمانەتی زانستی هۆڵەکان بپارێزرێت بەجۆرێک شاری هەولێر ببێتە نموونەی سەرکەوتووی شارەکانی هەرێمی کوردستان.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشەو گرفتانەکرا کەدێنە پێش و ئالیەتی چارەسەرکدنیان تاوتوێکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.