Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 09:40

سادیۆ مانێی سەنیگالی لیڤەرپولی جێهێشت و بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن كرد

کوردستان TV
100%


سادیۆ مانێی سەنیگالی یانەی لیڤەرپولی جێهێشت و بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن كرد.
 مانێ‌ پشكنینی پزیشكی و ڕێوشوێنەكانی دیكەی واژووكردنی گرێبەستی لەگەڵ تیپە باڤاریەكە تەواوكردو بەفەرمی بووە یاریزانی بایرن و لە لایەن تیپە نوێیەكەیەوە پێشكەشی میدیاكان كرا، ئەم هێرشبەرە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ و بە بڕی سیی و پێنج ملیۆن و سەد هەزار پاوەندی ئیستەرلینی چووە ڕیزی یانە ئەڵمانیەكە، ئەویش دوای ئەوەی لە ماوەی شەش ساڵی یاریكردنی بە درێسی لیڤەرپول و لە كۆی دووسەدوشەستونۆ یاری لە سەرجەم پێشبڕكێكان، سەدوبیست گۆڵی بۆ یانەكە تۆماركردو چەندین نازناوی لە ئاستی ئینگلتەراو ئەوروپاو جیهانی لە ڕیزیدا بەدەستهێنا.
 مانێی تەمەن سیی ساڵ خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندیكردنی بە ڕیزی بایرن دەربڕی و ڕایگەیاند كە ئەم یانەیە خاوەنی مێژووێكی پڕشنگدارەو گونجاوترین تیپە لە گونجاوترین كاتدا په‌یوه‌ندی بە ڕیزه‌كانیه‌وه‌ ده‌كات، بەڵێنیشیدا تەواوی تواناكانی بۆ یارمەتیدانی تیپە نوێیەكەی بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی گرنگ بخاتەگەڕ.
 هەروەها هیوای خواست بە پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز ببێتە جێگای شانازی بۆ وەرزشوانانی لاو و هاندەرانی وەرزشی لە وڵاتەكەی و وڵاتانی كیشوەری ئەفریقیا بەگشتی .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.