Erbil 39°C دووشەممە 04 تەمووز 13:17

بەڕێوبەرایەتی شارەوانی كەركوك تەعریب دەكرێت

کوردستان TV
100%

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە كاتی وەرگردنی پۆستی بەرێوبەری شارەوانی كەركوك لە لایەن فەریدون عادل وەیسی ،كە سەر بە لایەنیكی دیاری كراوە ،لە جیاتی ئەوەی كار بكرێت بۆ بەدەست هێنانی مافی كورد و خزمەتكردنی تەواوی شاری  كەركوك، بەڵام ئەم پۆستانەی لە كورد وەرگرتۆتەوەو لە جێگای ئەوان عەرەب و توركمانی داناوە كە بریتین لە:
1-    بەرپرسی بەشی تدقیق(وردبینی) شارەوانی كەركوك كە كورد بووە، گۆڕیویەتی بە ئافرەتێكی عەرەبی شیعە بەناوی (ئیسرا ).
2-    بەرپرسی بەشی باخچەكانی شارەوانی كەركوك كە كورد بووە، لایبردووە و كەسێكی توركمانی شیعەی خستۆتە شۆێنی.
3-    بەرپرسی بەشی زیادەڕۆكانی شارەوانی كەركوك كە كورد بووە، لای بردووە و توركمانێكی سوننەی داناوە بە ناوی موستەفا و سەرجەم زیادە رۆكانی عەرەبی هاوردە لە لایەن ئەوانەوە چاوپۆشی لێ دەكرێت كە عەرەبی .
4-    جێگرەكەی بەرێوەبەری شارەوانی كەركوك كە لە نەتەوەی توركمانی شیعەیە و ناوی حاتەمە بەرێوەبەری شارەوانی كەركوك چەندین جار چۆتە بەغدا تاكو ئەو كەسە لە پۆستەكەی بهێڵنەوەو خانەنشین نەكرێت.
5-    كەرتی چواری شارەوانی كەركوك كە كورد بووە، لای بردووە و توركمانێكی بەناوی موستەفا خستۆتە شوێنی.
6-    بەشی موڵكداری شارەوانی كەركوك كە كورد بووە لایبردووەو بڕیارە عەرەبێكی سوننەی كۆنە بەعسی بخاتە شوێنی بەناوی خالد نایف كە فەرمانبەرە لە پارێزگای كەركوك.
7-    بەشی ڕێكخستنەوەی شارەكان لە شارەوانی كەركوك كە بەرپرسەكەی كوردە بە ناوی  (ئازاد حەمەلاو )هەموو دەسەڵاتێكی لێ وەرگرتۆتەوەو داویەتی بە كەسێكی عەرەبی سوننە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.