Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 13:38

شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی بارانبارین و هەورە تریشقە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەدا و چالاكبوونی ھەورە تریشقە و تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەدا بەتایبەت لە رۆژی شەممەوە بەتایبەت كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ كاتەكانی شەو ئەگەر ھەیە بارێكی ناجێگیر لە كەشوھەوای ناوچەكانی ھەرێمدا دروست ببێت بەھۆی ھاتنی بڕێك شێ لە چینە بەرزەكانی ھەوادا و بوونی بارستە ھەوایەكی سارد كە لەتوركیاوە كاریگەری دەبێت و ئەمە دەبێتە ھۆی چڕبوونەوەی ھەور لە ئاستە مامناوەند و بەرزەكانی ھەوادا.
 ڕاشیگه‌یاندووه‌، لە ئەنجامی ئەم حاڵەتەدا ھەوری چڕی بارانبارین و ھەورە تریشقە بەشێوەیەكی دیاری نەكراو چالاك دەبێت بەسەر ناوچەی جیاجیادا و بارانی بەخوڕی لێدەبارێت لەگەڵ چالاكبوونی بەھێزی بای داكەوتوو لە ھەورە بروسكەكانەوە، كە ئەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵی ناوخۆیی و ھەندێك كات خێرایی با داكەوتووەكە زۆر چالاك ئەبێت و ئەبێتە ھۆی زیان گەیاندن.
ئاراس جەبار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  به‌گشتی ئەم حاڵەتە ناجێگیرانە دیاری ناكرێن كە لەچ شوێن و ناوچەیەكدا دەرفەتی بارانبارینەكە زیاتر دەبێت تا نزیكترن كات لە چڕبوونەوەی ھەورەكان و سنووری بارانبارینیش لە مەودایەكی كورتدا ئەبێت، كە لەنێوان دوو ناوچەی نزیك یەكتردا ئەگەر ھەیە بارانێكی زۆر زۆریش ببارێت و لە نزیك ھەمان ناوچەوە بارانیش نەبارێت و كەشوهەوا ئاسایی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.