Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:15

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 500 كەس بەرزبووەوە

ژمارەی بریندارەكان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار كەس
کوردستان TV
100%

ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی پارێزگەی پاكتیكای رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە، گەیشتە هەزار و 500 كەس و زیاتر لە دوو هەزار كەسیش برینداربوون.
میدیاكان لە زاری وتەبێژی تاڵیبانەوە بڵاویانكردەوە، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكە بۆ هەزار و 500 كەس بەرزبووەتەوە، لە كاتێكدا ژمارەی بریندارەكان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هەزار كەس.
بوومەلەرزەكە بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری رێختەر لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویداوە كە 46 كیلۆمەتر لە پارێزگای خوستەوە دوورە كە هاوسنوورە لەگەڵ پاكستان.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەفغانستان رایگەیاندبوو، لانیكەم هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیكەی هەزار و 500 كەسی دیكەش بەهۆی بوومەلەرزەكەوە برینداربوون.
لەوبارەیەوە حیباتوڵڵا ئاخونزادا، سەرۆكی تاڵیبان گوتی گوتی: ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانییەكان بەرزبێتەوە" لەكاتێكدا هەوڵەكانی گەڕان و رزگاركردن بەردەوامە بۆ ئەو كەسانەی كە لەوانەیە لە ژێر داروپەردووەكاندا مابن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.