لە گەڕی سیی و حەوتەم و پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی عێراق، كاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ بەكاتی هەولێرو لە یاری دێربی هەرێمی كوردستان، یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی نەورۆزو یاریەكەش لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
هەردوو یانە دوایین یەكەی مەشقیان بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئەم یاریە سازكرد، یانەی نەورۆز بە كۆكردنەوەی چل و هەشت خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەكان دایەو یانەی هەولێر بە چلوچوار خاڵ لە پلەی یازدەمی ڕیزبەند دێت و هەردوو یانەش بۆ وەرزی داهاتوو مانەوەیان لە ڕیزی یانە پلە نایابەكان مسۆگەركردووە كە چاوەڕوان دەكرێت ناوی خولی نایابی عێراق بۆ خولی یانە پیشەگەرەكان بگۆڕێت و بە بەشداری هەژدە یانە بەڕێوەبچێت، لەم وەرزەدا یانەی شوڕتە نازناوی خولی نایابی عێراق بە شێوەی پێشوەخت و بهر له حهوت گهڕ له كۆتاییهاتنی خولهكه مسۆگهركرد.
ئهم ئێوارهیه له دێربی ههرێمی كوردستان ههولێر و نهورۆز ڕووبهرووی یهكتر دهبنهوه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.