Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 01:00

ئافرەتێک لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەی دەخنکێت

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 06ـی 2022 ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک عەرەب لە ڕووباری چۆمان لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەی، دەکەوێتە ناو ڕووبارەکە و دەخنکێت.

لەمبارەیەوە مقەدەم بەیار محییەدین بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کاتژمێر 06:41ـی ئێوارە ئاگادار کراینەوە بە بوونى ڕووداوێکى خنکان لە ڕووبارى چۆمان نزیک پردى حافیز دەستبەجێ تیمى ئامادەباشى بنکەى بەرگرى شارستانى خانەقا دەرچوون بۆ شوێنى ڕووداوەکە و بەپێى ڕاپۆرتى بنکەى ناوبراو بەرلەوەى بگەنە شوێنى ڕووداو تەرمى قوربانیەکە لەلایەن هاووڵاتییانەوە کە ئامادەییان هەبووە لە شوێنەکە دەرهێنراوە.

ڕاشیگەیاند: ناوبراو بە ڕەچەڵەک عەرەبە ناوى فەزا عەلی ناسر لەدایکبووى 1979ـیە دانیشتووى ڕانیەیە بەمەبەستى گەشت و سەیران ڕووى لەم ناوچەیە کردبوو لەگەڵ کەسوکارەکەى.

ئەو بەرپرسەی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەش دا کە هۆکارى ڕووداوەکە منداڵەکەى بووە کە کەوتووەتە ناو ڕووبار ئەویش بە مەبەستى رزگارکردنى خۆی فرێداوەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە، منداڵەکەشى ڕزگار کراوە .

ئەمەش لەکاتێکدایە لە سەرەتای ساڵەوە تاکو ئێستا 7 هاووڵاتی لە ڕووبارەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان خنکاون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.