Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 01:37

هێرش کرایە سەر سەربازگەی تورکیا لە سنووری ئامێدی

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی 06ـی 2022 لەلایەن پەکەکەوە هێرش کرایە سەر سەربازگەی تورکیا، لە سنووری قەزای ئامێدی.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین: نزیک کاتژمێر 05:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بامەڕنێ هێرشکرایە سەر سەربازگەی تورکیا.

لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە سەرچاوەیەک باسی لەوە کرد کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە لە زنجیرە چیاکانی مەتین تۆپبارانی سەربازگەکە کراوە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانش پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانەکان دەستنیشان نەکراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.