Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 01:32

سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆی دوو بابه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕیوه‌ ده‌چێت و تێیدا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆ ده‌كرێت.

په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەم ڕێكه‌وتی 2022/6/23 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

بڕگه‌ی یەكەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان)‌ سه‌باره‌ت به‌ (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

بڕگه‌ی دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.