Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 11:43

سه‌رۆك بارزانی: مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنەكانه‌ بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%


ڕۆژی چوارشەممە22ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستيج پاولو بيراس باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی دانیمارك لە عێراق پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان هەبووە و، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی دانیمارك لەبارەی ئەو دوو هاووڵاتیەی دانیماركی كە ماوەیەك پێش لە هەرێمی كوردستان تووشی گرفت هاتبوون.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیات و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی لەبارەی بەشداریی هەرێم لە حكوومەتی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە مەرجەكانی هەرێم بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی عێراقە بە هەرسێ پڕەنسیپی شەراكەت و هاوسەنگی و سازان.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و بارودۆخی شنگال ئاڵوگۆڕ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.