Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 23:22

دژە تیرۆری کوردستان: دوو مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران

کوردستان TV
100%

دژە تیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر ھێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر قەزای شێخان دەدات و ڕایگەیاند، دوو مووشەک ئاراستە سەنگەرەکانی پێشمەرگە کران.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: شەوی سێشەممە 21ـی 06ـی 2022 کاتژمێر 11ـی شەو، دوو مووشەک لەلایەن میلیشیا لەیاسا بەدەرەکانەوە لە ناوچەی بازوا لەنێوان گوندی کانینی و باشیکەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەری ناوەران کران.

ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێک لە مووشەکەکان لە بەرزاییەکانی چیای سمریتێی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، هاوکات مووشەکی دووەمیش بەرلەوەی بگاتە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە گوندی تیسخراب - باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کەوتووتەوە خوارەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.