وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر بڕیار و ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا ڕۆژانه 3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر به‌نزین به كوالێتی و مواسه‌فاتێكی باش دابین بكرێت.
وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕاسپاردەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد.
ڕاشیگه‌یاند: لە كۆبوونەوەكه‌دا بڕیاردرا رۆژانە 3- 3,5 ملیۆن لیتر بەنزین بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش دابین بکرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناری.
لە کۆبوونەوەكه‌دا وەزیری سامانە سروشتییەکان سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد كە لە ماوەی 4 رۆژی ڕابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابینكردووە و رۆڵی لە كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو.
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپی کوالێتی بەنزینیش، وەزیری سامانە سروشتیەکان داوای لە لێژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتی و مواسەفاتی بەنزینی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کە بەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.