Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 04:52

ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکرێت

کوردستان TV
100%

کێشەکانی هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا چارەسەر دەکرێت و بڕیارە جموجۆڵی گەشتیاریش زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند: لەسەر ئاستی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی وڵاتی تورکیا لەسەر ئاستی باڵا و ئیداری چەندین کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاتووچۆی گەشتیاران زنجیرە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا ئەنجام درا.

ڕاشیگەیاند: تەوەرێکی دیکەی سەرەکی کۆبوونەوەکان بەھێزترکردن و زیاتر پێشخستنی جموجۆڵی بازرگانی بوو.

ئەوەشی خستەڕوو کە لایەنەکانی تورکیاش بە گرنگییەوە خواستی بەھێزکردنی جموجوڵی بازرگانی و چارەسەری کێشەکانی گەشتیاران وەرگرتووە، ئەمڕۆش رێککەوتی 21ـی 06ـی 2022 شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە ئەنقەرە و بەرپرسانی کومەڵگەی خابوور سەردانی کومەڵگەی ئیبراھیم خەلیلیان کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ترافیک.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە ئاماژەی بەوەش دا کە دوابەدوای ئەم ھەوڵ و کۆبوونەوانە کێشەکانی دروستبوونی ترافیک بۆ گەشتیاران بەرەو چارەسەربوون دەڕوات و ئەنجامی باش و ئەرێنی دەبێت، ھەروەھا بۆ خزمەتکردنی گەشتیاران و زیاتر پێشخستنی جموجۆڵی بازرگانی ھەوڵ و کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا بەردەوام دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.