Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 04:38

سیسته‌می فۆڕمی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كرێنشینان ڕاده‌گیرێ

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر  سیسته‌می فۆڕمی 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كرێنشینان ڕاده‌گیرێ.

ده‌سته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ھاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، بە مەبەستی فراوانکردنی سیستەمی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر سیستەمە دەوەستێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لەگەڵ بەکارخستنەوەی سیسته‌مه‌كه‌ ئاگادارتان دەکەینەوە.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان نوێترین ئاماری سیسته‌مه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ لە ڕۆژی ھەینی 17ی حوزەیران تاوەکو 21ی حوزەیران 51 ھەزار و 179 کەس فۆڕمیان بەسەرکەتویی پڕکردووەتە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.