به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م شه‌پۆڵه‌ی خۆڵبارینه‌ی كه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرتۆته‌وه، ئاشكرا كرد.
كه‌شناسی پێشبینی كرد كه ئه‌مشه‌و ئاستی تۆز و خۆڵ له ناوچه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركووك و گه‌رمیان زیاتر و بۆ ئاستی مامناوه‌ند بگۆڕێ.
كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ئاستی تۆز و خۆڵه‌كه ئه‌مشه‌و سووك ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شه‌پۆڵه خۆڵبارینه‌كه تا سبه‌ی چوارشه‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت و له به‌یانییه‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی لاواز ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان مه‌ودای بینینی ئاسۆیی كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هه‌ولێر 7 كم
شه‌مامك 5 كم
سلێمانى 10 كم
چه‌مچه‌ماڵ 6 كم
دهۆك 10 كم
كركووك 5 كم
دووز 3 كم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.