Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 04:35

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 06 2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمەریکی لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بە گشتی و گرنگیی برەودان بە هەماهەنکیی نێوان پێشمەرگە وسوپای عێراق تاووتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمەریکا لە هێزی پێشمەرگە، هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەرال فیلیپس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمەریکی لە عێراق، ستایشی ڕۆڵی پێشەنگ و هەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەتی کرد لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم چاکسازییانە، هۆکارێکی بەهێزن بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمەریکا، بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.