Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 04:34

ژوانی خێزانی و مۆڵەتی چوونە ماڵەوەی سزادراوان ڕاگیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 06ـی 2022 بەهۆی پەتای کۆلێرا بڕیار درا بە ڕاگرتنی ژوانی خێزانی و مۆڵەتی چوونە ماڵەوە.

لە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هاتووە "لەبەر بەرژەوەندی گشتیی لەپێناو پاراستنی ژیانی سزادراوان و دوورخستنەوەیان لە تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا بڕیارمان دا بە:-  ڕاگرتنی ژوانی خێزانی (خلوەی شرعی) و مۆڵەتی چوونە ماڵەوە (اجازة منزلي) بۆ ماوەی (10) ڕۆژ لە ڕۆژی دەرچوونی ئەم فەرمانە.

جێی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ عێراق به‌گشتی و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌تایبه‌تیش پارێزگای سلێمانی نه‌خۆشی سكچوون و كۆلێرا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری منداڵان و هاووڵاتییان به‌گشتی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.