Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 04:54

وەزیری سامانە سروشتییەکان: دابینكردنی بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت جەخت دەکاتەوە کە بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕاسپاردەكانی سەرۆکی حکوومەت، كەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتیەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەرانی نەوت و كانزاكانی پارێزگاكانی كوردستان ئامادەبوون.

ڕاشیگەیاند: بڕیاردرا ڕۆژانە  3 بۆ 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکرێت بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی.

ئەوەشی خستەڕوو کە لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری  سامانە سروشتییەکان سوپاسی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد  كە لەماوەی 4 ڕۆژی ڕابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزینی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابینكردووە ڕۆڵی لە كۆنتڕۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپی کوالێتی بەنزین.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش دا کە وەزیری سامانە سروشتیەکان داوای لە لێژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتی و مواسەفاتی بەنزینی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و دەستنیشان و سزای توندی هەر بەنزینخانەیەکیش بکەن کە بەدەر لە ڕێنماییەکانی وەزارەت سەرپێچی دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.