سەرۆكی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە "مێری" رایدەگەێنێت، هەموو دامەزراوەكانی عێراق بە سیاسەت كراون، بەو واتایەیە كە عێراق وەكو دەوڵەت لاواز كراوە، هێشتا ئەو سەروەرییەی بەدەست نەكەوتووە كە بچێتە سەر ئەو رێچكەیەی كە دەستوور بۆی داناوە.
د. دلاوەر عەلائەدین ، سەرۆكی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە "مێری" رایگەیاند: یەكێك لە ئەساسەكانی كایەی عێراقی ئەوەیە سەرچاوەی بریاردانی سەرەكی نەچووتە ناو دامەزراوەكانی حكوومی، بەتایبەتیش پەرلەمان تا دەگاتە دامەزراوەكانی جێبەجێكردن (حكوومەت) و هەروەها دامەزراوەی دادوەریی. ئەوانە هیچیان بای ئەوەندە بەهێز نەكراون بۆ ئەوەی بڕیار لەوێ بدرێت.
راشیگەیاند: یەكێك لە فاكتەرە هەرە سەرەكییەكانی كێشەی عێراق بێ سەركردەییە. رۆڵی سەركردەی مێژوویی(ئەوانەی وڵات دامەزرێنەرن- father figures) غایبن، ئەوی هەمانە كۆمەلێك هێز و كۆمەڵێك سەركردەمان هەیە لە ململانێی بەردەوامدان لە هیچ ساتێكدا لە بیریان ناچێت كە ئەولەویەتیان داوە بە بەرژەوەندییە تایبەتیەكانی هێزەكەیان نەك دەوڵەت.
دكتۆر دلاوەر دەشڵێت، ئێستاش دەرفەتی ئەوە لەبەردەستدایە و ئێمە تاخیر نین، بەوەی كە عێراق بكەوێتە سەر ئەو رێچكەیە، بەڵام بەوشێوەیەی ململانێی هێز و ململانێی دەسەڵات دەكرێت لە بەغدا، بە شێوەیەك كە هێزی ناحكوومی توانای بنكۆل كردنی هێزی حكوومی هەیە و بەو شێوەیەی گەندەلی بەربڵاوە و یاسا سەروەر نییە، هەموو دامەزراوەكان بە سیاسەت كراون. بەو واتایەیە كە عێراق وەكو دەوڵەت لاواز كراوە هێشتا ئەو سەروەرییەی بەدەست نەكەوتووە كە بچێتە سەر ئەو رێچكەیەی كە دەستوور بۆی داناوە. كەواتە ئێمە كێشەی سەروەری یاسا و سەروەریی بوونی عێراقیشمان هەیە، هەروەها كێشەی جێبەجێكردنی هەموو ئەو برگە ئەساسیانەی دەستوورمان هەیە كە بۆ ئەوە دانراون هەتا عێراق ببێتە دەوڵەتێكی دیموكراسی بەهێز، بەڵام هێشتا لەوە ناچێت سەركردایەتیی عێراقییەكان یا رەفتاری سیاسیە عێراقییەكان لەوە بچێت بچنە سەر ئەو نەخشە رێگا درێژخایەنەی كە دەستوور دیاری كردووە" .
سەرۆكی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە "مێری" دەڵێت "كاتێك كە دەوڵەتی عێراقی خۆی لاواز بوو، خۆی بە باشی سەركردایەتیی نەكرا و نەبوو بە دەوڵەتی دامەزراوەیی و بریاری لای خۆی نەما، ئەمە حكوومەتی لاواز یا زیادە لاواز دێنێتە كایەوە و هەموو كاتێك موعەرەزە كە تەواوی دەوڵەتانی دەوروپشتی دەستی تێ وەربدەن.
بە بڕوای د. دلاوەر عەلائەدین، ئێران هژموونێكی یەكجار گەورەی هەیە لەسەر عێراق و دەكرێت بڵێین هەژموونی یەكەمی هەیە لە سەر بریاری سیاسی لە عێراق، بەڵام تاكە دەوڵەت و تاكە هێز نییە كە بریارێكی كاریگەرانەی هەیە. توركیا، ئەمریكا، چین، رووسیا و وڵاتە ئەوروپییەكانیش هەیانە.
دەشڵێت :دەبێت رەخنە لە سەركردەكانی عێراقی بگرین كە دەبێ لەگەڵ تێپەربوونی كات ئەو سەروەرییە بۆ عێراق بگەرێنتەوە، تاكو بتوانێت سنوور بۆ هەژموونی ئێران و وڵاتانی دیكە دابنێت.
د. دلاوەر عەلائەدین : دامەزراوەی دادوەریی عێراق بای ئەوەندە بەهێز نییە تا بڕیار لەوێ بدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.