Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:09

شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە كەركووك

کوردستان TV
100%

شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقی، بەسەرۆكایەتی فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، گەیشتنە پارێزگای كەركووك.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەممەری بە یاوەری فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی، لیوا ساڵح عامری گەیشتووەتە پارێزگای كەركووك.
راشیگەیاندووە كە ئامانج لەسەردانەكە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگای كەركووك و ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە شاندەكە لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كەركووك، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو رێوشوێنانە دەكات كە لەلایەن هَزە ئەمنییەكانەوە لە پارێزگای كەركووك لەشەڕی دژبە داعش و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاكە گیراونەتەبەر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.