Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 07:26

لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو سێ مانگی دیكە درێژ كرایەوە

کوردستان TV
100%


لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی ئاون، حكوومەت بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاوی بۆ سێ مانگی دیكە درێژكردەوە و ئێستاش هاوبەشان دەتوانن مامەڵەی سوودمەندبوون جێبەجێ بكەن.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو لە دوێنێوە كەوتە بواری جێبەجێكردن و تاوەكوو 20ی9ی ئەمساڵ كاری پێدەكرێت، بەڵام لە دوای ئەم وادەیەوە بە هیچ شێوەیەك جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە. 
بۆیە پێویستە ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزارن لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا سەردانی فەرمانگە و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو لە شار و شارۆچكەكان بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشكەش بكەن، كارمەندانی فەرمانگە و بنكەكان هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان پێشكەش دەكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.