Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:54

ئەگەر کۆلێرا بەخێرای چارەسەر نەکرێت چی ڕووئەدات ؟

کوردستان TV
100%


-هەرچەندە کۆلێرا نەخۆشیەکی ترسناکە بەڵام لە هەمان کاتدا نەخۆشیەکە کە چارەسەرکردنی ئاسانە و زۆربەی نەخۆشەکان بەبەکارهێنانی مغەزی و چارەسەری پێویست زوو چاک ئەبنەوە و هیچ کێشەیەکی تەندروستیان بۆ دروست نابێت.
-ئەو کەسانەی کە تووشی سکچونێکی زۆر ئەبن، بەتایبەتی ئەوانەی ڕشانەوەیان لەگەڵدایە، ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و سستی گورچیلە و فشاری خوێن  (زەخت)یان هەیە و کەسانی بەساڵاچوو و مناڵان مەترسیان زیاتر لەسەرە و پێویست ئەکات زوو سەردانی نەخۆشخانە بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئەگەرنا تووشی کێشەی گەورە دەبن، وەکو:
-ووشکبونەوەی جەستە و شەکەتی ماندووبونی زۆر.
-دابەزینی زەخت و شەکرەی خوێن و بوورانەوە و لەهۆشخۆچوون.
- سست بوون و لەکارکەوتنی گورچیلە.
-دابەزینی کانزاکان و خوێیەکانی لەش وەکو پۆتاسیۆم و سودیۆم و کالسیۆم، ئەمانەش ئەبنە هۆی گرژبوون و ئیفلیجبون ماسولکەکان و گەشکە و تێکچوونی کارەبایی دڵ و تەنانەت وەستانی دڵ.
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.