Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:06

سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران: كوردستان بۆ هه‌میشه‌ وه‌ك په‌ناگه‌ ده‌مێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا تویتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ كوردستان هه‌میشه‌ وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "به‌هۆی توندوتیژی و گۆشه‌گیری له‌ عێراق و سووریا خه‌ڵكانێكی زۆر ماڵ و حاڵیان جێهێشت، زۆرێك له‌ ئێمه‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانێك ئاواره‌ بووین".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كوردستان بۆ هه‌میشه‌ وه‌ك په‌ناگه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، داواش له‌ حكوومه‌تی فیدڕالی و هاوبه‌شانمان ده‌كه‌ین یارمه‌تیده‌ربن له‌ دابینكردنی بڕی 1.5 ملیار دۆلاری ساڵانه‌ بۆ پێداویستییه‌كانی په‌نابه‌ران".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.