Erbil 12°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 07:31

مه‌سرور بارزانی: محه‌مه‌د ئه‌ربیلی هونه‌رمه‌ندێكی داهێنه‌ری هه‌ولێر و كوردستان بوو

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ محه‌مه‌د ئه‌ربیلی هونه‌رمه‌ندێكی دیار و ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و داهێنه‌ری هه‌ولێر و كوردستان بوو.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان محەمەد ئەحمەد ئەربیللی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم.

ڕاشیگه‌یاند: محەمەد ئەربیللی هونەرمەندێکی دیار و دەنگێکی ڕەسەن و داهێنەری هەولێر و کوردستان بوو.

ده‌قی پەیامه‌ سەرەخۆشییه‌كه‌ی سەرۆکی حکوومەت بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو محەمەد ئەربیللی:-

بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان محەمەد ئەحمەد ئەربیللی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم.

مامۆستا محەمەد ئەربیللی، هونەرمەندێکی دیار و دەنگێکی ڕەسەن و داهێنەری هەولێر و کوردستان بوو، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.