Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:11

سەرۆکی ئەرکان لەگەڵ فەرماندە و جێگری فەرماندەی لیواکانی پیادە کۆبووەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ 20ی حوزەیرانی 2022، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ فەرماندە و جێگری فەرماندەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان بە وەکالەت ئامادەبوون، سەرۆکی ئەرکان خۆی بە فەرماندە و جێگرانی فەرماندەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ناساند و دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکان بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە راگەیاند.
 پاشان لەگەڵ فەرماندە مەیدانیەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، چەند تەوەر و پرسێکی پەیوەست بە لیوا پیادەکان گفتوگۆی لەسەرکرا.
سەرۆکی ئەرکان بەڵێنی دا، سەردانی لیوا و یەکەکانی هێزی پێشمەرگە بکات، تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی لیواکان بێت و لە کەم و کوڕیەکانیان ئاگادار بێت، بۆئەوەی هەرچی زووە کەم و کوڕیەکان پڕ بکەنەوە و پێداویستیە پێویستەکانیان بۆ دابین بکەن.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەرکان گوێی لەداواکاری فەرماندە و جێگری فەرماندەی لیواکان گرت و  بەڵێنی دا، کە کەم و کوڕییەکانیان چارەسەر بکات و پێداویستیەکانیان پڕ بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.